میراتگری نایابی و باوه‌ڕپێكردن

به‌ میراتێكی بۆماوه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیو سه‌ده‌، لاندكروزه‌ر ناوبانگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی پاراستووه‌ به‌ لێخوڕینێكی نایاب و به‌رگه‌گری له ڕێگا ئۆفڕۆده‌كان. ئه‌مڕۆ لاندكروزه‌ر پڕادۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی باشی ناوه‌ بۆ پێشه‌وه‌ له‌ ڕووی لێخوڕینێكی ئاستبه‌رز و به‌شه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ناوه‌وه‌ی.

به‌ بوونی هێزێكی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ر و پێشه‌نگ له‌ ئۆفڕۆده‌كان، له‌گه‌ڵ دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ ده‌گات به‌ لووتكه‌ی نایابی، پڕادۆ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی تاكه‌ كه‌ به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ ژیانی شارستانی ده‌گونجێ. كاركردنێكی نایاب له‌ بزوێنه‌ر و گواستنه‌وه‌ی جووڵه كه‌هاوسه‌نگییه‌كی جوان دروست ده‌كه‌ن له‌ لێخوڕینێكی به‌ھیز و كه‌مخه‌رجیی له‌ سووته‌مه‌نی. به‌شی ناوه‌وه‌ی پڕادۆ به‌ ته‌واوی ئاسووده‌به‌خش و فراوانه دڵنیایی به‌دڵبوونی ته‌واوی سه‌رنشینانی ده‌كات.‌‌ پرادۆ به‌رزترین ئاستی كرداریت له‌ به‌كارهێنانی پاڵنانی چاریت پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای پێكهاته‌ی ژمێره‌ری ئاستبه‌رز و خواستی ڕه‌ها كه‌ به‌شێوه‌ی ئاسۆیی و به‌رز یاده‌كرێته‌وه‌ به‌ ساكاری كرداره‌كی كه‌ ڕێگا ئاسان ده‌كات بۆ تێگه‌یشتنی شۆفێر تاكو له‌ ڕێگا سه‌خته‌كان لاری بكاته‌وه‌‌.

وێنەکان

ئۆتۆمبێلەکانی تۆتۆتا ببینە

Movies

لە نزیکەوە ئۆتۆمبێلەکە ببەنە

Toyota Owner

Get to know your car

هەژمارەکانی جیهان مۆتۆز لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان