دیزاینكراوه بۆ خه‌ڵك و تایبه‌تمه‌نده بۆ به‌رگه‌گری و ئابووری.
ئه‌ندازیاریی تۆیۆتا دڵنیایی به‌هێزی و تۆكمه‌یی ساڵه‌ها و ته‌واو ئابووری ده‌به‌خشن. دیمه‌نی كۆسته‌ر ئاسووده‌به‌خشه به بوونی گۆشه‌ی لاری نوێ و سه‌رنجراكێش.


له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی دیزاینه‌كه‌ی شێوه و كرداره‌كی به‌كارهاتوون. تێكه‌ڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له ئابووری، ئاسووده‌یی، جێبه‌جێكردن بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كۆسته‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌رچاوبێ بۆ كێشه‌كانی قه‌ره‌باڵغی و ژینگه‌یی ئه‌م سه‌رده‌مه. كۆسته‌ر چاره‌سه‌رێكی پوخت ده‌گه‌یه‌نێ له‌گه‌ڵ بوونی هێز و كه‌شێكی ته‌واو سه‌لامه‌ت. به كابینه ئاسووده‌به‌خش و فراوانه‌كه‌ی كۆسته‌ر وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی خێزانی ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌روه‌ها خۆشیی ڕووی ناوه‌وه‌ی یه‌كێكه له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه پێشوازیلێكراوه‌كه‌ی. چێژ و ڕێكی له پاسێك كۆبوونه‌ته‌وه، چونكه تۆیۆتا سه‌ره‌تا خه‌ڵكی له‌لا گرینگتره