دەربارەى جیهان مۆتۆرز
کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز لە سالی 1997 دامەزراوە کە بەشێكە لە گروپی جیهان گروپی جیهان پێكهاتووە لە چەند کۆمپانیای جیا جیا وەك چاڵاکیەکانی بانك و کەلوپەلی خواردەمەنی و پەوروەدەو فێرکردن و بواری بیناسازی و خزمەتگوزاری لۆجیستیك وەهەروەها لە بواری خزمەگوزاری ئۆتۆمبێل و ئامێرە قورسەکان ڕۆلێکی گرنگیان هەبووە لە پێشخستنی ئابووری لەسەر ئاستی ووڵات.
کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز لە هەر سێ شارەکانی کوردستان لقی هەیە:
- لقی سەرەکی هەولێر کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بە شێوەی فەرمی کرایەوە
- لقی سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە شێوەی فەرمی کرایەوە
- لقی دهۆك لە ساڵی ٢٠١٣بە شێوەی فەرمی کرایەوە
- لقی دووەمی لە شاری هەولێر لە سەر شەقامی ١٠٠م ڕێگای مەخمور کە لە ساڵی ٢٠١٧ بە شێوەی فەرمی کرایەوە
یەکەم کۆمپانیا بوو لەسەر ئاستی ووڵات هەڵسا بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ڕاستەوخۆ لە ووڵاتی ژاپۆن دوای ئابلوقەی ئابووری کە لەسەر ووڵاتی عێراق سەپێندرابوو. یەکەم کۆمپانیا بوو هەڵسا بە پێشکەشکردنی پرۆژەی تاکسی کوردستان بە هاوردەکردنی ١٥،٠٠٠ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆڵا بە ڕەنگی بێجی بۆ شۆفێرانی تەکسی یەکەم کۆمپانیا بوو هەڵسا بە پێشکەشکردنی پرۆژەی جوتیارانی کوردستان بە هاوردەکردنی ١٥،٠٠٠ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلۆکس بۆ جوتیاران
کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز بریکاری ڕێپێدراوی ئۆتۆمبێلەکانی (تۆیۆتا و هینۆ) یە لە کوردستان و عێراق، کە بە بەناوبانگترین براندەکانی
ئۆتۆمبێلن لە سەرئاستی جیهان، لە هەر سێ شارەکانی هەرێمی کوردستان لقی هەیە کە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
و دابینکردنی پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵ وە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن لەسەر ستاندەری تۆیۆتا